ستیڤن سپیڵبێرگ لە دانیشتنێکی تایبەتدا دوای نمایشکردنی فیلمی “The Odyssey” بە تەکنەلۆژیای ئایماکس، ستایشی کارەکەی کریستۆفەر نۆلانی کرد و بە نمایشێکی سینەمایی سەرنجڕاکێش وەسفی کرد، هەروەها رۆڵی مات دێیمۆنی بە یەکێک لە باشترین کارەکانی ژیانی هونەری ئەو ئەکتەرە ناوبرد.
دانیشتنەکە لەلایەن کۆمپانیای یونیڤێرساڵ بۆ ئەندامانی سەندیکاکان و دەنگدەران بە بەشداریی نزیکەی 600 کەس رێکخرابوو.
نۆلان ئاماژەی بەوە کرد، پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و کامێراکانی ئایماکس وایان کردووە ئەفسانە یۆنانییەکان بە شێوازێکی فراوان بهێنرێنە سەر شاشە، هەروەها مات دێیمۆن بەهۆی کاری پێشووی لە “Interstellar” و “Oppenheimer” هەڵبژاردووە.
سپیڵبێرگ باسی لە دیمەنی گۆڕینی پیاوان بۆ بەراز لەلایەن سامانتا مۆرتن کرد، کە نۆلان لەو بڕوایەدایە جێبەجێکردنی پراکتیکی و بەکارهێنانی موگناتیس و سیلیکۆن لە بری شاشەی سەوز کاریگەرتر بووە.
فیلمەکە لە تەمموزدا لە دەستپێکی جیهانیدا 264.1 ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە و دواتر لە 1.8 ملیار دۆلار تێپەڕی و بووە پڕداهاتترین فیلمی نۆلان.

