zagros news agency

سپایدەرمان یەکەمی سینەماکانی چینە

فیلمی سینەمایی Spider-Man: Brand New Day پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسی لە وڵاتی چین بەدەست هێنا دوای ئەوەی 121.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ڕایدەگەیەنێت، کارەکە لە ماوەی کۆتایی هەفتەدا 68.1 ملیۆن دۆلاری تۆمار کردووە و بەردەوام سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت.

ریکۆردی فرۆشتن لە هۆڵەکانی ئای ماکس شکێنرا دوای ئەوەی 19 ملیۆن دۆلار لەو شاشانەوە هاتە دەست.

فیلمی ئەنیمەیشنی All Wishes Come True! لە پلەی دووەمدا هات دوای ئەوەی 31.8 ملیۆن دۆلاری دیکە تۆمار کرد و کۆی گشتی گەیشتە 171.5 ملیۆن دۆلار.

لە پلەی سێیەمدا فیلمی Kung Fu Soccer جێگیر بوو بە کۆکردنەوەی 14.1 ملیۆن دۆلاری دیکە لە هەفتەی چوارەمیدا.

فیلمی Make Zhonghe Great Again ناسراو بە Johnny Keep Walking! 2 پلەی چوارەمی گرت دوای کۆکردنەوەی 8.9 ملیۆن دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان د. شوکریە ڕەسوڵ و د. نەجم ئەڵوەنی بەسەرکردەوە

ART

ماڵی ئەستێرەکان؛ لەژێر هەڕەشەی تەقە و دزیدا

ART