zagros news agency

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز دەستپێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی فیلمێکی ئەنیمەیشنی ڕاگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لە یاریی ڤیدیۆیی بەناوبانگی “Bloodborne“ وەرگیراوە و تەنیا بۆ تەمەنی سەروو 18 ساڵ دەبێت.

 

لە کۆنفرانسی سینەماکۆن 2026، سانفۆرد بانیچ، سەرۆکی گرووپی سۆنی پیکچەرز، ئاماژەی بەوە کرد، فیلمەکە بەردەوام پارێزگاری لە کەشوهەوا تاریک و توندوتیژەکەی یارییەکە دەکات.

 

ئەم فیلمە بە هاوکاری لەگەڵ یوتیوبەری ناسراو جاکسپتیک ئای بەرهەم دەهێنرێت کە خاوەنی 48 ملیۆن فۆڵۆوەرە و شارەزاییەکی زۆری لە دنیای ئەم یارییەدا هەیە.

 

کۆمپانیاکانی “Lyrical Media“ و “PlayStation Productions“ بەشدارن لە دابینکردنی بودجەی فیلمەکە.

یاریی “Bloodborne ” لە 2015 بە شێوەیەکی تایبەت بۆ پلەی ستەیشن دەرچوو و بەهۆی چیرۆکە قووڵەکەیەوە تا ئێستا بەردەوام داواکاری زۆری بۆ دروستکردنی بەشی دووەمی هەیە. سۆنی دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە سەرکەوتنە گەورەکانی وەرگێڕانی یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ سەر شاشەی سینەما دووبارە بکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لێکۆڵینەوە لە دزەپێکردنی نووسراوە فەرمییەکان و دۆسیەی کارمەندێکی خۆی دەکات

یاسین

بە سپرایەکی سادەی لووت؛ زانایان پڕۆسەی پیربوونی مێشک پێچەوانە دەکەنەوە

یاسین

دوای جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید ئەڵۆنسۆ دەبێتە ئامانجی یانەکانی ئەوروپا

یاسین