zagros news agency

فیلمی “جيران” لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی “جيران – Neighbours” لە دەرهێنانی مانۆ خەلیل کە براوەی دەیان خەڵاتی جیهانییە، دەست بە زنجیرەیەک نمایشی جەماوەری و گشتی دەکات لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی دەرهێنەری دیاری کورد مانۆ خەلیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیەندراوە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە ڕێکەوتی ١ی ئابی ٢٠٢٦ەوە نمایشەکانی فیلمەکە بە شێوەیەکی جەماوەری دەستی پيکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فیلمەکە لە چەندین شار و شارۆچکەی ڕۆژئاوای کوردستان نمایش دەکرێت، لەوانە: قامیشلۆ، عاموودا، دێرک، رمێلان تربەسپی و در بەسی و لەگەڵ چەندین شاری دیکەی ناوچەکە.

لە پەیامەکەیدا لە فەیسبووک، مانۆ خەلیل ئاماژەی بە بەها و گرنگیی پەیامی فیلمەکە کردووە و نووسیویەتی:

“فیلمی جيران تەنیا فیلمێکی سینەمایی ئاسایی نییە؛ بەڵکو بەڵگەنامەیەکی مێژووییە لەسەر زوڵم و ناهەقی و هاوارێکە لە دژی فاشیزم”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دەرهێنەر سوپاس و پێزانینی گەرمی خۆی ئاڕاستەی تەواوی ئەو کەس و لایەنانە کردووە کە هاوکار بوون لە ڕێکخستنی ئەم نمایشە جەماوەرییانەدا، هەروەها سوپاسی بینەران و جەماوەری کردووە بۆ پشتگیری و خۆشەویستی بەردەوامیان بۆ هونەری سەربەخۆ و کێشە ڕەواکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

یاسین

هەڵکشانی نرخی دۆلار و زێڕ لە ئێران، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک

یاسین

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART