zagros news agency

‎جوڵەی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز زۆر سنووردارە

وەک ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمپانیای کێپلەر (Kpler) کە لە چاودێریکردنی هاتوچۆی دەریایی پسپۆڕە، دوێنێ سێشەممە گواستنەوەی بار لە تەنگەی هورموز گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆوە نەبینیوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

کۆمپانیاکە ئاماژەی کردووە کە ٨ کەشتی لە تەنگەی هورموز تێپەڕیوون، لەوانە ٥ نەوتبار و ٣ کەشتی گواستنەوەی کاڵابوون، ئەمەش هەمان ژمارەی ئەو کەشتییانەیە کە ڕۆژی پێشوو تۆمار کرابوو.

لە دۆخی ئاساییدا، پێش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە ٢٨ی شوبات، ڕۆژانە نێوان ١٣٠ تا ١٤٠ کەشتیلەو ڕێگای ئاویە تێدەپەڕین، بەڵام بەهۆی ئەو شەڕەوە تەنگەی هورموز داخرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەیەک لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

گوران

سەرۆكی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان کرد

سەڵاح

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارییه‌كی بۆ قوتابیانی پۆلی 12 بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح