zagros news agency

79یەمین فێستیڤاڵ لۆکارنۆی بەڕێوەدەچێت

لە شاری لۆکارنۆ لە سویسرا 79یەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی لۆکارنۆ بە ئامادەبوونی سینەماکارانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

 

ئەم چالاکییە لە نێوان 5 تا 15ی ئاب بەردەوام دەبێت و شەقامەکانی شارەکە بوونەتە سەکۆی بەرهەمە هونەرییەکان. ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە بەردەوام جەخت لەسەر ئەزموونی کۆمەڵایەتی بینەران دەکەنەوە لە ژێر ئاسمانی کراوەدا.

 

ساڵانە لە گۆڕەپانی “Piazza Grande” شاشەیەکی گەورە بە بەرزی 26 مەتر دادەنرێت و زیاتر لە 8000 بینەر کۆدەبنەوە.

 

ئەمساڵ فیلمەکانی“Dances with Wolves” ،“Wild at Heart”  و “Taxi Driver” بەردەوام پیشان دەدرێن.

 

ئەکتەری ناسراو ئیسابێلا ڕۆسێلینی ڕێزلێنانی تایبەتی پێدەبەخشرێت، هەروەها دەرهێنەر دارێن ئارۆنۆفسکی جامی شانازی وەردەگرێت.

 

جەیمس گڕەی بە فیلمی “Paper Tiger” بەشداری دەکات و 17 فیلم لە کێبڕکێی سەرەکیدا ڕکابەری دەکەن. خەڵاتەکان لەلایەن لیژنەیەکەوە بە سەرۆکایەتی فابریس دو وێڵز دەبەخشرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

“One Battle After Another” دەبێتە پادشای ئۆسکاری 98 و مێژوو تۆمار دەکرێت

ART

براد پیت باسی ئەو ئەکتەرانە دەکات زۆرترین کاریگەرییان لەسەر بووە

ART

سیلینا گۆمێز وەک دەرهێنەر دەستبەکار دەبێت

ART