zagros news agency

عامر خان ژیانی هاوژینی پێکدێنێتەوە

ئەستێرەی بۆڵیوود عامر خان خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە ژیانی تایبەتی خۆیدا، دوای ئەوەی ڕێکەوتی سێیەم هاوسەرگیری خۆی لەگەڵ گۆری سبرات بڵاوکردەوە، ئەم هەنگاوەش بەردەوام سەرنجی هۆگرانی بۆ ژیانی تایبەتی خان ڕاکێشایەوە، دوای دوو ئەزموونی پێشوو کە بە جیابوونەوە کۆتاییان هاتبوو، بەڵام ئەمجارە بڕیاریدا ڕێوڕەسمەکە بەدوور لە چاوی میدیاکان و تەنیا بە ئامادەبوونی بازنەیەکی تەسکی خێزان و هاوڕێیان بێت.

عامر خان لە کاتی ئامادەبوونی لە نمایشی تایبەتی فیلمی “Pritam and Pedro” بۆ دەرهێنەر ڕاجکومار هیرانی، ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 5ی تەممووز گرێبەستی ئەمڕۆ واژۆ دەکات، ڕوونیشی کردەوە، ڕێوڕەسمی زەماوەندەکە لە ماڵەکەی خۆیدا و لە نێو کەشێکی خێزانی سادەدا بەڕێوەدەچێت. هیوای خواست خۆی و هاوسەری داهاتووی بەردەوام سەرکەوتوو و بەختەوەر بن.

چیرۆکی ناسیاوی نێوان عامر خان و گۆری سبرات بۆ نزیکەی 25 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێک پەیوەندییەکی کۆنیان هەبوو پێش ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ ببڕێت، پاشان دووبارە کۆبوونەوە و هاوڕێیەتیاکەیان گۆڕا بۆ پێوەندییەکی سۆزداری کە خان بە فەرمی لە ئاهەنگی 60 ساڵەی تەمەنیدا ئاشکرای کرد.

عامر خان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پەیوەندییەکانی پێشووی لەگەڵ ڕینا دۆتا و کیران ڕاو لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی بووە، بەڵام بارودۆخ ڕێگر بووە لە بەردەوامبوونی هاوسەرگیرییەکە، ئێستاش لەگەڵ گۆری هەست بە ئارامی و جێگیری دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی : كرێكاران رۆلی كارایان لە پرۆسەیی ئاوەدانی و گەشەپێدانی ولاتدا هەیە

گوران

دکتۆر چیمەن بارزانی: قەوارەی هەرێم بەرهەمی سەد ساڵ خەبات و خوێنی شەهیدانە و ڕێگە نادەین موزایدەچییە سیاسییەکان یاری بە چارەنووسی گەلەکەمانیەوە بکەن

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح