گروپی شانۆی هەوار بە بەرهەمی شانۆیی “سەلمە” بەشداریی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی ئۆسترۆڤسکی لە شاری کینێشمای ڕووسیا، نوێنەرایەتی هونەری شانۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
هونەرمەند نەژاد نەجم، دەرهێنەری مۆنۆدراماکە، لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە بە یاوەری سفشبغ بەرهەمەکە گەیشتوونەتە شاری مۆسکۆ و ڕوویان لە شاری کینێشما کردووە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە.
مۆنۆدرامای “سەلمە” ئازار و کارەساتەکانی گەلی کوردستان دەگوازێتەوە بۆ سەر تەختی شانۆ؛ بە تایبەتی لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکەکانی تاوانەکانی ئەنفال.
ئەم بەرهەمە شانۆییە پێشتریش لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا نمایش کراوە و توانیویەتی سەرنجی ڕەخنەگران و بینەران ڕابکێشێت، تاوەکو ئێستا چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان لە بوارەکانی دەرهێنان و نواندندا بەدەست هێناوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەهێزی دەق و ئاستی نواندنی ئەکتەرەکەی.

