zagros news agency

هونەرمەندانی ئەفریقا مێژووی خۆیان لە کان دەخەنەڕوو

 

لە مۆزەخانەی جەنگی جیهانی دووەم لە شاری کانی فەرەنسا، پێشانگەیەک بۆ هونەری هاوچەرخی ئەفریقا ڕێکخراوە. ئەم پێشانگەیە لەژێر ناونیشانی “کاتێک هونەرمەندە ئەفریقییەکان مێژووی خۆیان دەخوێننەوە” بەڕێوەدەچێت.

 

شاری کان لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا ئازاری زۆری بینی و بووە دەروازەی ڕزگارکردنی فەڕەنسا. مۆزەخانەکە لە ساڵی 1988 دروستکرا بۆ ناساندنی ئاشتی بە نەوە نوێیەکان.

 

هونەرمەندانی بەشدار لەم پێشانگەیەدا وێنەی زەیتی و پەیکەر و فیلم و وێنەی فۆتۆگرافی دەخەنە ڕوو.

 

ئەم هونەرمەندانە ڕەوتی چیرۆکە فەرمییەکانی داگیرکەرانی سپیپۆست ڕەت دەکەنەوە. هونەرمەند ڕۆمیۆ میڤیکانین لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە باس لە بەشداری سەربازە ڕەشپێستەکان لە سوپای فەڕەنسادا دەکات. وێنەگر عومەر ویکتۆر دیۆپ بە وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بەشدارە کە کوشتاری کەمپێک لە سینیگال لە 1944 پیشان دەدات.

 

وێنەگر ساموێل فۆسۆ وێنەی کەسایەتییە دیارەکانی وەک نێلسۆن ماندێلا و مارتن لۆسەر کینگ پیشان دەدات. لە کۆتاییدا دیواری ملالا ئەندریا لافیدرازانا مێژووی داگیرکاری لە سەدەی 18 تا سەدەی 21 دەخوێنێتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێژەی منداڵبوون لە عێراق دابەزیوە

یاسین

Google تایبەتمەندیەکی نوێی لە بەشی کامێرا بۆ گەڕانی گووگڵ زیاد دەکات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

سەڵاح