تۆڕی ئێچ بی ئۆ بە فەرمی نوێکردنەوەی زنجیرەی ترسناکی “It: Welcome to Derry” بۆ وەرزی دووەم ڕاگەیاند.
ئەم هەنگاوە بۆ فراوانکردنی جیهانی ترسناکە کە لە ڕۆمانی نووسەر ستیڤن کینگ و کەسایەتی پێنی وایز وەرگیراوە.
ڕووداوەکانی وەرزی دووەم لە 1935 ڕوودەدەن کە 27 ساڵ پێش ڕووداوەکانی وەرزی یەکەمە.
وەرزی نوێ تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی چەتەی برادلی کە کۆمەڵێک دز بوون لە شاری دێری. دواتر ڕووبەڕووی هێزێکی سەروو سروشت دەبنەوە.
داستانەکە بەرەو ئەو کوشتارگە خوێناوییە دەچێت کە ئەم چەتەیە لە 1935 تووشی بوون. بەرهەمهێنەران دەیانەوێت ئەم چیرۆکە بکەنە بابەتێکی سەرەکی.
باربارا موسکێتی ئاماژەی بەوە کرد، لەو بڕوایەدایە بێل سکارسگارد بگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێدا. براد کالیب کین دەبێتە بەڕێوەبەری کارەکان و ئاندی موسکێتی و باربارا موسکێتی بەرهەمهێنەر دەبن.
بەرهەمهێنەرانی زنجیرەکە پێشتر باسیان لە پلانێک کردبوو کە لە 3 وەرز پێکهاتووە و هەموو وەرزێک 27 ساڵ دەگەڕێتەوە دواوە.

