کێشە یاساییەکانی نێوان جادا پینکێت سمیس و هاوڕێی پێشووی، بیلال سەلام، پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە دوای ئەوەی بیلال داوای کرد ویڵ سمیس وەک داواکراو زیاد بکرێت.
لە 18ی ئابی ڕابردوودا، بیلال سەلام داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە دادگا کرد، داوای قەرەبووی 3 ملیۆن دۆلار دەکات بەهۆی ئەو زیانە دەروونییانەی پێی گەیشتووە.
بیلال ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، جادا پینکێت لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە 5ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە ئەگەر لەبارەی ژیانی تایبەتییەوە بدوێت.
گوتیشی، ویڵ سمیس لە تەنیشت هاوسەرەکەی بووە و بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز گوتی، گوێت لە قسەکانی هاوسەرەکەم بوو.
جگە لەمەش، بیلال جەختی کردەوە، لە ئاهەنگی لەدایکبوونی ئەکتەری سەرەکی زنجیرەی “The Fresh Prince of Bel-Air” لەلایەن یاوەرانی جاداوە هەڕەشەی تەقەکردنی لێ کراوە. هەروەها دوای ڕووداوی زللەکەی ئۆسکار لە 2022، بەهۆی ڕەتکردنەوەی هاوکاری لە بەڕێوەبردنی تەنگژەکە، لەلایەن کەسانی نزیکی خێزانەکەوە هەڕەشەی دیکەی لێ کراوە.

