zagros news agency

لەسەر گواستنەوەی لاوتارۆ ئینتەر میلان وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە

 

دەنگۆکانی ئەم چەند ڕۆژەی مێرکاتۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانە بۆ یانەی بارسێلۆنا،کە یانە کەتەلۆنیەکە هەموو هەوڵێکی خۆی خستۆتە گەڕ لەپێناو هێنانی هێرشبەرێکی شارەزای سەرەڕم لەپێناو بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێی ڕکابەرییەکانی ناوخۆ و ئەوروپا.

لەوبارەیەوە سەرۆکی یانەی ئیتەر میلان جۆزێپی مارۆتا بەڕاشکاوانە وتی؛لاوتارۆ مارتینێز کاپتنی تیپەکەمانە و هیچ بیانوویەک نییە وابکات ئێمە بیفرۆشین،دڵنیاتان دەکەمەوە دەمێنێتەوە و گفتوگۆش ناکەین لەسەر هیچ گرێبەستێک بۆ گواستنەوە ئەو.

بارسێلۆنا دوای کشانەوەی لە گرێبەست کردن لەگەڵ خولیان ئەلڤارێز بەهۆی پێداگری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پەنای بردە بەر لاوتارۆ،بەڵام ئەم قسانەی مارۆتا تاڕادەیەکی زۆر هیوای بارسێلۆنا دەبڕێت بۆ گرێبەستەکە و دیاریش نییە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بارودۆخەکە دەگاتە کوێ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی؛ ئەفسانەیەک کە بە ڕۆیشتن جیهان سەرسام دەکات

ahamd.luqman

بێلینگهام سووکایەتی بە یاریزانێکی مایۆرکا دەکات

یاسین

لیڤەرپوڵ شوێنگرەوەی ڤان دایکی دیاریکرد

یاسین