zagros news agency

گرامی ڕەخنەکان سەبارەت بە خەڵاتە نوێیەکە تاوتوێ دەکات

ئەکادیمیای تۆمارکردنی ئەمریکی کە ڕێکخەری خەڵاتەکانی گرامییە، رووبەڕووی گوشارێکی زۆر بوەتەوە بەهۆی بڕیاری زیادکردنی پۆلێنێکی نوێ بە ناوی Best Asian Pop Music Performance، بەو پێیەی ڕەخنەگران لەو بڕوایەدان ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی دابڕینی هونەرمەندانی ئاسیا لە کێبڕکێ گشتییەکان.

دوای دروستبوونی ئەم کاردانەوانە، گرووپی دیاری موزیکی کۆری بی تی ئێس ئاشکرای کرد، هیچ لە بەرهەمەکانیان پێشکەشی لیژنەکانی خەڵاتەکە ناکەن بە مەبەستی پاڵاوتن.

ئەندامانی گرووپەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختیان لەوە کردەوە، هیوادارن موزیک بەبێ پۆلێنکردنی جوگرافی یان زمانی بگاتە گوێگران.

لە بەرامبەردا هارڤی مەیسن جۆنیۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیاکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کەتەگۆرییە نوێیەکە کەوتووەتە ژێر چاودێری و هەڵسەنگاندنەوە و لەگەڵ سەرکردەکانی پیشەسازی موزیک گفتوگۆ بەردەوامە تاوەکو بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای کۆتاییهاتنی توندوتیژی لە غەززە کرد

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور دەكات

یاسین

مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت. 

سەڵاح