zagros news agency

وۆرکشۆپێک لەبارەی نواندنەوە بۆ 50 گەنج سازکرا

بۆ پشتگیریکردنی بەهرە نوێیەکان، سەندیکای هونەرمەندانی عێراق بۆ ماوەی چوار ڕۆژ “وۆرکشۆپی بەغدا بۆ ئامادەکردنی ئەکتەر”ـی بەڕێوەبرد. ئەم چالاکییە جەختی خستە سەر پێگەیاندن و ڕاهێنانی بەکرداری بۆ نزیکەی 50 بەشداربوو لە کوڕان و کچانی گەنجی ئارەزوومەندی بواری نواندن و ئەداکردن.

 

چالاکییەکە کۆمەڵێک مەشقی تەکنیکی و پراکتیکی لەخۆگرتبوو کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای بەشداربوان بوو، لەوانە ڕاهێنانی چڕ لەسەر تەکنیکەکانی ئامادەکردنی ئەکتەر و بەکارهێنانی جەستە و دەنگ، بەشداربووان لە ڕێگەی دیالۆگی ڕاستەوخۆوە سوودیان لە ئەزموونی هونەرمەندانی وەک عەلی خەساف، دەرهێنەر سامر حیکمەت و ئەکتەر ئەیناس تالیب وەرگرت، هەروەها  دروستکردنی کەشێک بۆ ئەزموونکردن و فێربوونی بەکرداری بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ بەشداری لە کارە هونەرییەکاندا.

 

لە ڕۆژی چوارەم و کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداری بەخشرا بە ڕاهێنراوان.

 

ئامادەبووان و بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە دەستپێشخەرییەکەیان بە هەلێکی گرنگ زانی بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شارەزایانی بواری نواندن و جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامیی ئەم جۆرە مەشقە جەستەیی و ئەکادیمییانە کردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

سەڵاح

هۆشداری لەبارەی داخستنی گەرووی  هورموز لە ئەگەرەی جەنگدا

سەڵاح