zagros news agency

مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گەورەی ئەنجامدا

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لەهەواڵێکی بەپەلەیدا ئاشکرای کرد یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئەیوب بوعدی مەغریبی کۆتایی پێهێناوە و لەگەڵ یانەی لیلی فەڕەنسی گەیشتۆتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە مەغریبیەکە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان بێت بڕی گرێبەستەکە خۆی لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەدات،ئەمەش دەبێتە گرانترین گرێبەست لەمێژووی یانەی لیل و یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی ئەم مێرکاتۆیە،کە مان سیتی لەسەرتای ئەم هاوینەوە هەوڵی تەواوی دەدا بۆ گواستنەی بوعدی دەدا و لەکۆتاییدا هەوڵەکانی سەریگرت.

لەبەر ئەم گرێبەستەش بوعدی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆی لیل بەرامبەر ئانجیێ بەشداری ناکات و لەوانەیە سبەی سەفەری شاری مانچێستەر بکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی،لەکۆتایی ئەم هەفتەیەش گرێبەستەکەی بەفەرمی ڕادەگەیەنن.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەی سی میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ جێگرەوەی سەڵاحی دەستنیشان کرد

یاسین

شۆڕشی مەغریب لە تۆپی پێدا بەردەوامە؛ 41 یاری بەبێ شکست

سەڵاح