لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکاندا، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری و کاری دەستی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، پێشانگەیەکی تایبەت بۆ شێوەکار نەژاد کەوکەس شەمسەدین ڕێکدەخات.
بڕیارە پێشانگەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی سبەی دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر بکرێتەوە.
پێشانگەکە دەروازەیەکە بۆ خستنەڕووی کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندە و ئامادەبوون بۆ سەرجەم هۆگران و ئارەزوومەندانی هونەری شێوەکاری کراوەیە.

