zagros news agency

لە هەولێر ریوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ عارەب عوسمان سازکرا

لە هەولێر، رێوڕەسمێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەند عارەب عوسمان سازکرا و میوزیک و گۆرانی پێشکەشکرا.

چالاکییەکە لە هۆڵی چالاكیی قوتابخانەكانی هەولێر سازکرا و گرووپی موزیكی قەڵا و منارە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و هونەرمەندان بەرێوەچوو.

لەو كۆنسێرتە یادەدا، ژماریەك لە هونەرمەندان، هاوكات لەگەڵ گرووپی موزیك بە حەیران و مەقام و گۆرانی بەشداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆرانیی “Life Goes On” یەک ملیار بیسەری لە سپۆتیفای تێپەڕاند

ART

د. سالار عوسمان سەردانی لەتیف هەڵمەت دەکات

ART

سێیەمین پێشانگەی تایبەتی بنار پیرداود كرایەوە

ART