zagros news agency

پاولۆ کۆیلۆ دەبێتە 79 ساڵ و رۆمانە بەناوبانگەکەی “کیمیاگەر” بەردەوامە لە فرۆشتن

نووسەری بەرازیلی، پاولۆ کۆیلۆ یادی 79 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە، لە کاتێکدا ڕۆمانی “کیمیاگەر” کە ناوبانگی جیهانی بۆ دروست کرد، بەردەوام سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت. ئەم ڕۆمانە لە سەرەتادا تەنیا لە 900 کۆپی چاپ کرا و ناوەندەکەی فرۆشتنی ڕاگرت، بەڵام دواتر بووە دیاردەیەکی ئەدەبی و زیاتر لە 85 ملیۆن کۆپی لە سەرانسەری جیهاندا لێ فرۆشرا.

 

چیڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە شوانێکی لاو دەکات کە بە دوای خەونەکەیدا دەگەڕێت، ئەمەش هاوشێوەی ژیانی خودی نووسەرەکەیە پێش ئەوەی ببێتە نووسەرێکی ناودار.

 

پاولۆ کۆیلۆ لە 1986 گەشتێکی درێژی ئەنجامدا کە بووە هەوێنی نووسینی بەرهەمەکانی. لە 1995 ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا بۆ مانەوەی ڕۆمانەکەی لە لیستی پڕفرۆشترین کتێبەکاندا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، کۆی فرۆشی کتێبەکانی ئەم نووسەرە 320 ملیۆن کۆپی تێپەڕاندووە و بۆ زیاتر لە 88 زمانی جیاواز وەرگێڕدراون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART

فیلمی “Hamnet” و ئەزموونی دایکانەی جێسی باکڵی

ART

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح