فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان، پاشەکشەیەکی کەمی لە بۆکس ئۆفیسدا بەخۆیەوە بینی دوای کێبڕکێی توند لەگەڵ فیلمەکانی دیکەی وەک “Spider-Man: Brand New Day”.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، فیلمەکە لە شەشەم هەفتەی نمایشکردنیدا 17.7 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بەمەش کۆی داهاتی ناوخۆیی گەیشتە 537.2 ملیۆن دۆلار. سەرەڕای ئەم کەمبوونەوەیە، فیلمەکە دەستکەوتی مێژوویی بەرچاو تۆمار دەکات.
ئەم بەرهەمە توانی ژمارەی پێوانەیی فیلمی “The Dark Knight Rises” تێپەڕێنێت و ببێتە پڕداهاتترین فیلم لە مێژووی کاری هونەری کریستۆفەر نۆلاندا.
“The Odyssey” ژمارەی پێوانەیی ڕابردووی فیلمی “Avatar”ـی لە هۆڵەکانی ئایماکس تێپەڕاند و داهاتی لەو هۆڵانە گەیشتە 354 ملیۆن دۆلار.
هەروەها ئەم بەرهەمە بووە سێیەم فیلمی گەوران کە داهاتی جیهانی لە 1 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت. ئەکتەر ڕایان ڕێنۆڵدز پیرۆزبایی لە تیمی فیلمەکە کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە گەورەیە.

