zagros news agency

لە هەولێر بەڵگەفیلمی 52 ڕۆژ لە داستانی خواکوڕک نمایش دەکرێت

بەڵگەفیلمی “52 ڕۆژ” کە چیرۆکەکەی لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی داستانی مێژوویی خواکوڕکەوە وەرگیراوە، بڕیارە لەلایەن تۆڕی میدیایی کوردستان، لە هەولێر نمایش بکرێت.

 

فیلمەکە کە لە دەرهێنانی کرمانج مستەفا ڕەئووفە و نینوۆس نەمرود خاوەنی بیرۆکەکەیەتی، بڕیارە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 26ـی ئابی 2026، لە سینەما ئێمپایەر لە فامیلی مۆڵ نمایش بکرێت.

 

بەڵگەفیلمەکە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە قۆناغە هەرە سەخت و پڕ بایەخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، تێیدا هەوڵ دراوە لایەنە جیاوازەکانی ئەو ململانێیە بە شێوازێکی سینەمایی نوێ بەرجەستە بکرێن.

 

فیلمەکە لە نووسینی مستەفا حەمەدەمینە و لە سیناریۆی کامیل فەخرەدینە، تێیدا یوسف عوسمان وەک ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵ دەگێڕێت. لە بەشێک لە دیمەنەکانیدا ژیریی دەستکرد بەکارهاتووە و لەلایەن وەرین نەجات جێبەجێکراوە.

 

داستانی خواکوڕک لە 1988 بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی بوو، بە وێستگەیەکی  گرنگی مێژوویی بەرگریی پێشمەرگە بەرامبەر سوپای ڕژێمی بەعس دەبینرێت. هێزی پێشمەرگە توانی بۆ ماوەی 52 ڕۆژ لە ناوچەیەکی شاخاویی سەختدا بەرگری بکات و ڕێگری لە پلانەکانی داگیرکاری بگرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسكی: لابردنی من لە سەرۆكایەتیی ئۆكراینا ئاسان نییە

سەڵاح

فوئاد حوسێن و هاکان فیدان بەتەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

یاسین

چەند رۆژێک پشوو بۆ ئەم توێژە راگەیندرا

یاسین