zagros news agency

بێسان ئیسماعیل: دوای 10 ساڵ هەواڵی مەرگی باوکمم پێگەیشت

ئەکتەر و گۆرانیبێژی سوری، بێسان ئیسماعیل لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە ئەزموونێکی سەختی تەمەنی منداڵیی خۆی کرد.

بەپێی گوتەی خۆی، دوای بێسەروشوێنبوونی باوکی لە تەمەنی 9 ساڵیدا، خێزانەکەی بۆ ماوەی 10 ساڵ بە بەردەوامی چاوەڕێی گەڕانەوەیان کردووە پیش ئەوەی بڕوانامەی مردنی بەدەست بگات.

بێسان ئاماژەی بەوە کرد، دایکی لە ترس و دڵڕاوکێدا ژیاوە و هەمیشە ترسی ئەوەی هەبووە ماڵەوە جێبهێڵێت. سەرڕاڕای نەمانی زانیاری ڕوون، بێسان تەنیا بە هیوای دیتنەوەی باوکی ژیاوە و ڕەتیکردووەتەوە کۆڵ بدات تا ئەو کاتەی هەواڵی کۆچی دوایی گەیشتووە.

لە ڕووی هونەرییەوە، بێسان ئیسماعیل گۆرانییەکی بە زاراوەی کەنداوی بە ناوی ئالوم پێشکەش کرد، ئەم گۆرانییە بووە موزیک و ئاوازی سەرەکی بۆ فیلمی “I Love You So Much” لە سەرپلاتفۆرمی نێتفلێکس کە ئەکتەران نور ئەلغەندور و عەلی کاکولی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ئێزدییان ده‌کات

دڵشاد

راگەیەندراوێک لە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەڵاح