zagros news agency

دەرکەوتنی ئان هاساوەی بە شێوازێکی نوێ سەرنجی جیهانی فاشن ڕادەکێشێت

ئەکتەری ناسراو، ئان هاساوەی لەسەر بەرگی گۆڤاری “Vogue China” بە شێوازی قژی زۆر کورت کە بە پێکسی ناسراوە دەرکەوت. ئەم شێوازە نوێیە ڕاستەوخۆ دیمەنی ساڵانی ڕابردووی بیر هێنایەوە، ئەگەرچی زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم دەرکەوتنە تەنیا بەکارهێنانی قژی دەستکردە.

لە میانی وێنەگرتنەکەدا، هاساوەی جلوبەرگێکی شیکی لە براندی “Louis Vuitton” پۆشیبوو. هەروەها ملوانکەیەکی گرانبەهای براندی “Bulgari” بەکارهێنا کە لە بەردی تەنزانیت و ئەڵماس و لاجوەرد پێکهاتبوو، ئەمەش دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی بە رووخساری بەخشیوە.

ئەم ڕووخسارە نوێیە بیرەوەری ساڵی 2012ی بیرهێنایەوە، کاتێک قژی کورت کردەوە بۆ بەشداری لە فیلمی “Les Misérables” و دواتر خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستهێنا.

ئێستا ئەم ئەکتەرە خۆی بۆ بەشداری لە بەشی دووەمی فیلمی “The Devil Wears Prada” ئامادە دەکات و توانا و لێهاتوویی خۆی بە بەردەوامی دەسەلمێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر بەڕێوەدەچێت

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART