لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی کە بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر بۆ رێکخستنەوە و زیاتر بەرەوپێشچوونی رەوتی هونەری شانۆ لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەیدات، رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونی سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر ئەنجامدرا، تێیدا پێشوازی لە هونەرمەندانی دیاری بواری شانۆ سەباح عەبدولڕەحمان، ئەرسەلان دەروێش، د. ژیلوان تاهیر و کرمانج مستەفا کرا و تاوتوێی ئەو کێشە و ئاستەنگانە کرا کە بوونەتە هۆی گرفت لە بەرەوپێشچوونەی شانۆ لەهەولێر.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە مەهدی حەسەن، بەرپرسی بەشی شانۆی هەولێر ئامادەی بوو، بڕیاردرا لە ماوەی نزیکی داهاتوودا سیمینارێکی فراوان لەژێر ناوی “ئاسۆکانی بووژاندنەوەی بزووتنەوەی شانۆ لەهەولێر” بەرێوەبچێت، کە چەندین پانێڵی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.

