zagros news agency

داهێنەری ژوورە ئاوێنەییە بێسنوورەکان کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی ناسراوی ژاپۆنی، يایۆی کوساما، کە بە کارە هونەرییە خاڵخاڵییەکانی، پەیکەرەکانی گۆزە و کارە ناوازەکەی “ژوورە ئاوێنەییە بێسنوورەکان” لە سەرانسەری جیهاندا بەناوبانگ بوو، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە لە سەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی بڵاوکرایەوە.

 

کوساما لە 1929 لە پارێزگای ناگانۆ لە ژاپۆن لەدایکبووە. ئەو لە ناو خێزانێکدا گەورە بوو کە تووشی کێشە و تووندوتیژی ببووەوە. لە تەمەنێکی زووی منداڵییەوە تووشی بینینی خەیاڵ و فەنتاسیا بوو؛ ئەم ئەزموونە دەروونییانە بوونە هەوێنی ئەوەی جیهانی دەوروبەری بە خاڵی بازنەیی ببینێت، کە دواتر بووە مۆرک و شێوازی تایبەتی لە هەموو بەرهەمە هونەرییەکانیدا.

 

کوساما ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد. لەوێ کۆمەڵێک کاری هونەریی گەورە و گرنگی ئەنجامدا کە تەنیا لە وێنەکێشان و پەیکەرسازیدا کورت نەدەبووەوە، بەڵکو بەرهەمی سوریاڵیی لە بوارەکانی سینەما، ئەدەب و هونەری نمایشدا خولقاند. لە شەستەکانی سەدەدا، چالاکیی تایبەتی ڕێکدەخست و تێیاندا ئازادیی جەستەی دەربڕی و جەستەی مرۆڤەکانی دەکردە تابلۆی خاڵخاڵیی زیندوو.

 

لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کوساما گەڕایەوە ژاپۆن و دوای ماوەیەکی کورت بە ویستی خۆی چووە نەخۆشخانەیەکی دەروونی. لەو کاتەوە تا دوایین ڕۆژەکانی ژیانی، لەو نەخۆشخانەیە و لە ستۆدیۆ قۆشخەکەی تەنیشتیدا بەردەوام بوو لە خولقاندنی کاری هونەری.

 

دوای ساڵانێک لە پەراوێزخران، کوساما بووە یەکێک لە بەناوبانگترین و پڕفرۆشترین هونەرمەندەکانی جیهان. بەرهەمەکانی سەرکەوتنێکی بازرگانیی گەورەیان بەدەستهێنا و هاوکاریی لەگەڵ براندە جیهانییە بەناوبانگەکانی وەک “لوی ڤیتۆن کرد.

 

ژوورە ئاوێنەیییە بێسنوورەکانی ملیۆنان سەردانکەریان بۆ مۆزەخانە و پێشانگاکانی جیهان ڕاکێشا و  تابلۆکانی بە ملیۆنان دۆلار دەفراشرێن. ئەمەش نیشانەی کاریگەریی قووڵی هونەرەکەیەتی کە تا ئێستاش ئیلهامبەخشە بۆ تەواوی جیهان.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

یاسین

فلیک: یارییەکی ئاسانمان لە پێش نییە

یاسین

WhatsApp بەکارهێنەرانی ئەم سێ مۆدێلەی نامێنێ

سەڵاح