zagros news agency

گاری ئۆڵدمان ڕۆڵی جێمس بۆندی نوێی یەکلاییکردەوە

هەڵبژاردنی ئەکتەری نوێ بۆ ڕۆڵی جێمس بۆند کۆتاییهاتووە، بەڵام ناوی ئەو ئەکتەرەی ئاشکرانەکرد کە شوێنی دانیال کرەیگ دەگرێتەوە.

ئەم لێدوانانەی ئەکتەری زنجیرەی “Slow Horses” سەرنجی زۆری میدیاکانی ڕاکێشا، چونکە ئاماژەی بەوەدا کۆمپانیای ئەمازۆن بڕیاری کۆتایی لەبارەی کارەکتەری 007 داوە.

ئۆڵدمان گوتی، خۆی ڕاستەوخۆ ناوەکە ناناسێت، بەڵام پشتگیری تەواوی خۆی بۆ جاك لۆدن دەربڕی تاوەکو ببێتە ئەکتەری داهاتووی ئەم ڕۆڵە دیارە.

لۆدن و ئۆڵدمان پێکەوە لە زنجیرەی سیخوڕی “Slow Horses” بەشدارن، تێیدا ئۆڵدمان ڕۆڵی جاکسن لامب دەگێڕێت و لۆدن ڕۆڵی ڕیڤەر کارتڕایت بەرجەستەدەکات.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە بە فەرمی ناوەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام ئۆڵدمان لەو بڕوایەدایە لۆدن شایستەترین کەسە بۆ لەبەرکردنی بەرگی ئەم سیخوڕە بەناوبانگە کە ڕووبەڕووی ئالنگارییە گەورەکان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتەکانی عومڕە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، رێنماییەکان بڵاوکرانەوە

سەڵاح

پارتی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان قسەی خۆی دەكات

یاسین

تاران تایمز: واشنتۆن فشارەکانی بۆ سەر سوودانی زیاتر دەکات

سەڵاح