zagros news agency

جۆرج لۆکاس مۆزەخانەیەک بە بڕی یەک ملیار دۆلار دەکاتەوە

موزەخانەی لوکاس بۆ هونەرەکانی گێڕانەوە لە لۆس ئەنجلۆس، دەرگەی لە 22 ئەیلوول بەڕووی جەماوەردا دەکاتەوە و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە کولتوورییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت.

 

تێچووی دروستکردنی نزیکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بە پارەددانی ڕاستەوخۆی دەرهێنەر جۆرج لوکاس، هاوشان لەگەڵ دابینکردنێکی دارایی بە بڕی 400 ملیۆن دۆلار بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی چالاکییەکانی.

 

موزەخانەکە کە لە دڵی ئێکسپۆزیشن پارکی مێژووییدایە، لەلایەن تەلارسازی چینی ما یانسۆنگ دیزاین کراوە بە دیزاینێک کە لە هەور دەچێت.

 

مۆزەخانەکە شانۆیەکی کراوە و تاڤگە و پەیکەری هونەرمەندانی جیهانی تێدایە و لەلایەن جۆرج لوکاس و میلۆدی هۆبسن دامەزراوە، تایبەتکراوە بە هونەری گێڕانەوە لە ڕێگەی وێنەوە، مێژووی گێڕانەوەی وێنەیی لە ڕێگەی کولتوورەکان و سەردەمەکانەوە دەپێوێت، لە وێنەکێشانی ئەشکەوتەکانەوە تا دەگاتە چیرۆکە وێنەیییەکان و فیلمەکان.

 

جۆرج لوکاس زیاتر لە 40 هەزار بەرهەمی هونەری لەم کۆمەڵەیەدا لە ماوەی پێنج دەیەی ڕابردوودا کۆکردووەتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ماریان فیسفول لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

سوپای ئیسرائیل ئاماری کوژران و برینداربوونی سەربازەکانی بڵاکردەوە

یاسین

ئەمەریکا: کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دیار نیيە

سەڵاح