zagros news agency

یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کەم بۆتەوه

داتا فەرمییە نوێیەکانی بانکی ناوەندی نیشانی دەدەن کە ئاستی یەدەگی دراوی بیانی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا کەم بۆەتەوه.
دابەزینی هەفتانە لە مانگی ئایاردا: لە ٢٨ی ئایاردا قەبارەی یەدەگ گەیشتووەتە نزیکەی ١١٨.٩٤٧ تریلیۆن دینار، لە کاتێکدا لە ٢١ی ئایاردا ١٢٠.٦٧٥ تریلیۆن دینار بووە. واته بە بڕی ١.٧٢٨ تریلیۆن دینار (بە ڕێژەی 1.43%) کەمی کردووه.
بەراوردکاریی مانگانە: پاشەکشەی یەدەگەکە لەسەر بنەمای مانگانەش بەردەوام بووە؛ لە مانگی نیساندا یەدەگەکە ١٢٧.١٥٢ تریلیۆن دینار بووە، دوای ئەوەی لە مانگی ئازاردا ١٣٠.٤٤٣ تریلیۆن دینار بوو. ئەمەش نیشانەی دابەزینێکی قۆناغ بە قۆناغە لە نێوان ئازار تا کۆتایی ئایار.
یەدەگی زێڕ: بەپێی داتاکان، بەهای ئەو زێڕەی کە لەناو یەدەگە فەرمییەکاندایە گەیشتووەتە نزیکەی ٣٢.٩٧٣ تریلیۆن دینار، کە یەکێکە لە توخمە هەرە گرنگەکانی پاراستنی هاوسەنگیی دارایی.
هۆکارەکان: ئەم گۆڕانکاری و داڕمانە لە ئاستی یەدەگە فەرمییەکاندا بەستراوەتەوە بە چەندین هۆکارەوە، لەوانە: جوڵەی داهاتە دەرەکییەکان، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی نەختینە و ناجێگیریی بازاڕە جیهانییەکان لەم ماوەیەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد بەشیر بە فەرمی ڕاسپاردنى بۆ سەرۆکایەتيی حکوومەتی سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

هێرشێکی چەکدار لە حەسەکە  ڕووی دا و ئاسایش دوو گومانبەری دەستگیر کرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکان جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح