zagros news agency

“Elephants in the Fog” نوێنەرایەتیی نیپاڵ دەکات لە ئۆسکار

وڵاتی نیپاڵ فیلمی “Elephants in the Fog”ی لە دەرهێنانی ئەبیناش بیکرام شاه هەڵبژارد، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵاتەکە بکات بۆ کێبڕکێی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی لە 99یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاترکانی  ئۆسکار لە 2027.

لێژنەی هەڵبژاردن لە نیپاڵ دوای بەراوردکردنی ئەم بەرهەمە لەگەڵ فیلمی “Gauthali”، بڕیاریدا بەرهەمی یەکەم هەڵبژێرێت.

بە بڕوای لێژنەکە ئەم فیلمە زیاتر لەگەڵ پێوەرەکانی ئەکادیمیادا دەگونجێت و  هەڵسەنگاندنی وردی بۆ لایەنی تەکنیکی و شێوازی چیرۆکەکە کردبوو.

سەرۆکی لێژنەکە لاکشمی نات شارما ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلمەکە لە هەڵسەنگاندنی کۆتاییدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. ناونیشانی فەرمی فیلمەکە بە زمانی نیپاڵی “Teeniharu”یە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە “Elephants in the Fog” ناسراوە.

ئەم بەرهەمە لە 2026 لە فێستیڤاڵی کان بەشداری کرد و خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی لە بەشی “Un Certain Regard” بردەوە. ئەم سەرکەوتنە ورەیەکی زیاتر دەداتە فیلمەکە لە کاتی چوونە ناو ڕکابەرییە گەورەکانی ئۆسکار.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڤاڵ (سەلام باڵەیی)

سەڵاح

ئێران: ئامادەی دانوستانی مەرجدارین لەگەڵ ئەمریکا

سەڵاح