zagros news agency

کێڤانچ تاتلیتۆگ رووبەڕووی دادگە دەکرێتەوە

ئەکتەری تورک کێڤانچ تاتلیتۆگ، پاڵەوانی زنجیرەی “Aşk-ı Memnu”، ڕووبەڕووی پێشهاتی یاسایی نوێ دەبێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە ماڵەکەیدا بە سەختی بریندار دەبێت.

ڕووداوەکە لە کاتی نۆژەنکردنەوەی ماڵی ئەکتەرەکە لە ناوچەی گۆکتورک لە ئیستەنبوڵ ڕوویداوە.

کرێکارەکە ناوی بەهادور یانگیبیڤە و ڕەگەزنامەی تورکومانی هەیە، لە سەربانی ماڵەکەوە کەوتووەتە خوارەوە.

ناوبراو بە مەبەستی پاککردنەوە چووبووە سەربانەکە و تووشی برینی قورس بووە، بۆیە ڕەوانەی چاودێری چڕ کراوە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا خاوەنی کۆمپانیای نۆژەنکردنەوەکە گوتی، کەسێک خۆی وەک پارێزەری کێڤانچ ناساندووە و داوای واژۆی گرێبەستی کارکردنی کرێکارەکەی کردووە.

خاوەنی کۆمپانیاکە ڕۆیشتنی کرێکارەکەی بۆ سەربان بەکارنەهێناوە و ڕایگەیاند، داوای وەها شتێکی لێنەکردووە.

پاشان خاوەن کۆمپانیاکە سکاڵای یاسایی لەسەر کێڤانچ و پارێزەرەکەی تۆمارکرد. لە بەرامبەردا نوسینگەی پارێزەرانی کێڤانچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

نوسینگەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کێڤانچ و خێزانەکەی لە دەرەوەی شار بوون لە کاتی ڕووداوەکەدا.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتبوو، ئەکتەرەکە ئاگاداری کارکردنی سەر سەربانەکە نەبووە و تەنیا کۆمپانیایەکی ناوچەی گۆکتورک سەرپەرشتی کارەکانی ناو حەوشەکەی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناکۆکیی ناوخۆیی لە ئێران؛ دوو هەفتە مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی سزاکان ماوە

یاسین

بیتکۆین زیاتر لە دوو هه‌زار دۆلاری دیکەی لەدەست دەدات

سەڵاح

دیزنی و جەیمس کامیرۆن داوای ڕەتکردنەوەی سکاڵایەکی دادگە دەکەن

ART