zagros news agency

پیشانگایەكی فۆتۆگرافەریی فەلەکناسی كرایەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ئامادەیی كوردستان لە هەولێر، پیشانگایەكی تایبەتی فۆتۆگرافەریی لە هەفتەی جیهانیی “بۆشایی ئاسمان”دا بەڕێوەچوو.

پیشانگا فۆتۆگرافییەكە، كە لەژێر ناونیشانی “بۆشایی ئاسمان و بەردەوام بوون”دا بوو، بە بەشداریی چەند فۆتۆگرافەر و فەلەكناسی كورد لەدەرەوە و ناوەوەی كوردستان بەڕێوە چوو، تێیدا ژمارەیەك فۆتۆی جیاجیا لە بواری بۆشایی ئاسمان و فەلەك نمایش كران.

پێشانگاکە بە ئامادەبوونی سەلیم قادر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئازاد لەشكری، بەڕێوەبەری شێوەكاری و مامۆستایان و قوتابییانی ئامادەیی كوردستان کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فێستیڤاڵی رۆشنبیری لالش بەڕێوەچوو

ART

شاکیرا دەنگۆی پەیوەندی سۆزداری نوێ لە میدیاکاندا دروست دەکات

ART

شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

یاسین