هەردوو کۆنسێرتەکەی گۆرانیبێژی ڕاپی ئەمریکی کانیێ وێست کە بڕیاربوو لە شارۆچکەی سان پترسبۆرگی ڕووسیا لە 10 و 11ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچن، هەڵوەشێنرانەوە.
ئاژانسی سای کە ڕێکخەری کۆنسێرتەکانە لە موسکۆ، هەڵوەشاندنەوەی وادەکانی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پارەی تکتە فرۆشراوەکان بۆ کڕیاران دەگەڕێنرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی دەستوەردانی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بووە، چونکە چالاکییەکان ڕەزامەندی تەواوی پێویستیان وەرنەگرتبوو و بلیتەکان پێش تەواوکردنی ڕێکارە فەرمییەکان فرۆشرابوون.
هەروەها سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ڕێکخەران دەکرێت لەسەر گومانی فێڵکردن.
بڕیاربوو کۆنسێرتەکە لە یاریگای گازپرۆم ئەرینا بەڕێوەبچێت و وەک یەکێک لە گەورەترین دەرکەوتنەکانی هونەرمەندانی ڕۆژئاوا لە ڕووسیا لە دوای ساڵی 2022 سەیر دەکرا، بەڵام ناڕەزایەتی هەندێک لە سیاسییەکانی ڕووسیا و ڕەخنە کۆنەکان لەسەر لێدوانەکانی وێست بەربەستی لەبەرامبەر دروستکرد.

