کۆمپانیای فابلی یەکەم ترەیلەری فیلمی “Gods Don’t Give Gifts” بڵاوکردەوە، کە بە تەواوی پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت.
بەرپرسانی کۆمپانیاکە بڕیاریان دا نمایشکردنی فیلمەکە لە هۆڵەکانی سینەمای ئەمریکا بۆ 4ی کانونی یەکەمی 2026 دابنێن، دوای ئەوەی ڕێکەوتەکەی لە 30ی تشرینی یەکەم دواخرا.
ئەم هەنگاوە ئامانج لێی بەشداریپێکردنی فیلمەکەیە لە کێبڕکێی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ بەشی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن.
پڕۆژەکە لە چوار فیلمی کورتی دروستکراوی زاک لۆندۆن پێکدێت، کە ناسراوە بە “Gossip Goblin”.
چیرۆکی فیلمەکە لە بەشی دووەمی مرۆڤایەتیدا ڕوودەدات و لەبارەی پەڕینەوەی تەلەفزیۆن و تەکەنۆلۆژیایە لە سنوورەکانی وەک مەرگ و بیرەوەری.
زاک لۆندۆن ڕایگەیاند، تەکنەلۆژیا ڕێگەی پێداون جیهانێکی گەورە بە وردەکاری زۆرەوە دەستنیشان بکەن.
ئیدوارد ساتشی بەرپەرسانی کۆمپانیا لەو بڕوایەدایە، ئەم بەرهەمە دەبێتە وەرچەرخانێک لە پیشەسازی ئەنیمەیشندا.

