دوای ساڵانێکی زۆر لە چاوەڕوانی، ڕاگەیەندرا کە بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ناوداری “The Mummy” بە بەشداری ئەکتەرانی سەرەکی بڵاودەکرێتەوە.
کۆمپانیای یونیڤێرسال بێکچەرز ناوی فەرمی ئەم بەشەی بە “The Mummy: Book of the Dead” دیاری کرد و ئاشکرای کرد، لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2027 لە سینەماکان نمایش دەکرێت.
لە شارۆچکەی لەندەن کۆبوونەوەی ئارتێست برێندان فریزەر لە ڕۆڵی ڕیک ئۆکۆنێل و ڕایتشل وایز لە ڕۆڵی ئیڤلین ڕوویدا بۆ وێنەگرتنی دیمەنەکان.
هاوکات جۆن هانا و ئۆدید فێر و کێڤن جێی ئۆکۆنۆر دەگەڕێنەوە نێو رووداوەکانی چیرۆکەکە. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە ئارنۆڵد فۆسلۆ بگەڕێتەوە، بەڵام ئەمە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
ئەم بەشە نوێیە ڕووداوەکانی بەشی سێیەم کە لە 2008 بڵاوکرایەوە پاشگوێ دەخات، بەمەش دەرفەتێک بۆ چیرۆکێکی نوێ دروست دەبێت تا سەرکەوتن لە باکس ئۆفیس بەدەستبێنێت و کولتووری تایبەتی زنجیرەکە زپۆڕ بکاتەوە.

