zagros news agency

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە وەزیری ڕۆشنبیری لوبنان کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە غەسان سەلامە، وەزیری ڕۆشنبیری لوبنان کرد.

 

لە ڕێوڕەسمی پێشوازییەکەدا شێروان عەوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە و نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە دیوانی وەزارەت ئامادەبوون.

 

لە دیدارێکدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وێڕای پێشوازی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوونی غەسان سەلامە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا پرسی پەیوەندی نێوان هەردوو وەزارەت خرایە بەرباس و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ئامادەیی پیشان دا بۆ داڕشتنی کارنامەیەکی هاوبەش بۆ بنیاتنانی پردی کولتووری نێوان گەلی کوردستان و گەلی لوبنان.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاسین

شەڕ و ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و ئێران زیانی بە ئابووریی عێراق گەیاندووە

سەڵاح

هاتوچۆ: شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

سەڵاح