ئەکتەری بەریتانی ئێمیلی واتسۆن لە کورتە بەڵگەفیلمێک “The Drive” بەشدار دەبێت، بەمەبەستی پێشکەشکردنی دیدگایەکی مرۆیی نوێ لەبارەی ڕووداوی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمریکا جۆن کێنیدی.
ئەم بەرهەمە هونەرییە لە نووسین و دەرهێنانی دەیڤید ئەرۆیە و ئەکتەر ئامبەر بول ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ڕووداوەکان لە 22ی تشرینی دووەمی 1963 ڕوودەدەن، بەڵام چەقی چیرۆکەکە لەسەر ژنێکە بە ناوی لیز کە هەوڵدەدات کۆمەڵێک منداڵ بپارێزێت لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمریکا.
ستافی کاری فیلمەکە بەردەوام هەوڵیانداوە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێل و بەرگەکانەوە کەشوهەوای سەدەی ڕابردوو بگێڕنەوە.
پیشەگەرانی بوارەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، پشتیوانی و ئەزموونی ئێمیلی واتسۆن هێزێکی گەورەی بە بەرهەمەکە بەخشیوە.
ئەم فیلمە تیشک دەخاتە سەر کاریگەری ڕووداوە مێژوویییە گەورەکان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی ئاسایی و تا ئێستاش سەرنجی ڕەخنەگران بۆ خۆی ڕادەکێشێت.

