دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەیاری بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا کڤاراتسخێلیای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی پێکانەوە بەناچاری یاریگای جێهێشت،بەپێی زانیارییەکان ماوەیەکی زۆریش لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە،ئەمەش ساتێکی ناخۆش دووچاری یاریزانەکە دەکات.
لەبەیاننامەیەکدا دوای پێکانەکەی کڤارا وتی؛من هەمیشە پێش دەستپێکی یارییەکان داوام لەخودا کردوە بە سەلامەتی بێمە دەرەوە،بەڵام ئەمجارە ئاوا تاقیکردمەوە وەک ئەوەی بڵێ هەموو تیپەکەم پاراستووە،من هەمیشە سوپاسی خودا دەکەم،ئەوەی ڕوویداوە ئاسان ننیە،بەڵام دەتوانم تێیپەڕێنم،هیوادارم زوو بگەڕێمەوە،دەزانم هەموو لایەک لەپشتی منن زۆر سوپاس.
شایەنی باسە کڤارا لەوەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و ئەم وەرزەش وەکو سەرکردەیەک لەیاریگا دەدرەوشایەوە،یەکێکە لە پاڵوێراوەکانی باڵۆندۆری ئەمساڵ،بەڵام ئەم پێکانە ڕەنگە کاریگەری بخاتە سەر ئاستی.
“سەرکار ڕێبوار”

