zagros news agency

پۆلیسی مۆمبای لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمیتاب باچان دەکات

دەسەڵاتدارانی هیندستان لێکۆڵینەوە دەکەن دوای گەیشتنی نامەیەکی ئاگادارکردنەوە بۆ قوتابخانەیەک. پۆلیسی مومبای ڕایگەیاند، نامەکە ئاماژەی بە ماڵی ئەکتەری بەناوبانگ ئەمیتاب باچان کردووە. هێزە ئەمنییەکان بەردەوام هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاستیی هەڕەشەکە.

لە نامەکەدا ئاماژە بە بەئامانجگرتنی ئاهەنگی هونەرمەند دیلجیت دۆسانج کراوە کە بڕیارە لە 27ی تشرینی دووەم ئەنجام بدرێت.

هەروەها زانیاری لەبارەی هەڕەشەکردن لە شوێنی دیکەی وەک نووسینگەی پارێزگار و چەند قوتابخانەیەک خستووەتە ڕوو.

لە ڕووداوێکی دیکەدا، نوسینگەی شارەوانی مۆمبای نامەیەکی هاوشێوەی پێگەیشت. پۆلیس پشکنینی وردی ئەنجام دا، بەڵام هیچ کەرەستەیەکی تەقەمەنی نەدۆزییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوایین وەرزی “The Sandman” بڵاودەکرێتەوە

ART

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

پێشانگەی “خەت و نەخشکاریی هەولێر” كرایه‌وه‌

ART