zagros news agency

ئیلۆن مەسک یەکەم ئەڵقەی زنجیرەی ئۆدێسە بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە

ئیلۆن مەسک یەکەم ئەڵقەی زنجیرەی “The Odyssey”ی بەرهەمهاتوو بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە.

هەژماری Grok Imagine لە پلاتفۆرمی ئێکس یەکەم ئەڵقەی ئەم زنجیرەیەی بە درێژیی نزیکەی 7 خولەک بڵاوکردەوە و روونی کردەوە کە بەرهەمهێنانی بە هاوکاریی دەرهێنەر دەیڤ وۆكر ئەنجامدراوە کە تایبەتمەندە لە بواری سینەمای ژیریی دەستکرددا.

مەسک لە مانگی تەممووزدا رایگەیاند کە فیلمێکی درێژ لەسەر بنەمای هۆمێرۆس بەرهەمدەهێنێت. لەلایەکی دیکەوە، سکوت ديريكسون رەخنەی لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد گرت و گومانی لە شارەزایی مەسک هەبوو.

هەروەها مەسک رەخنەی لە هەڵبژاردەی دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلان گرت سەبارەت بە دیاریکردنی ئەکتەرەکان بۆ فیلمە نوێیەکە کە ئەمەش مشتومۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێڵی ١٣٢ کەیڤی، لەنێوان وێستگەی بازیان- ڕانیە، بە درێژایی ١٠٠ کیلۆمەتر، جێبەجێ کر

سەڵاح

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان دەگرێتەوە

یاسین

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح