zagros news agency

منداڵێک بە شیعرێک دژی ژیریی دەستکرد خەڵاتێک دەباتەوە

منداڵێکی ئوسترالی بەناوی بليك ماكنزی تەمەن 12 ساڵ خەڵاتی لاوانی لە پێشبڕکێی “Australian Poetry Slam” بۆ ساڵی 2026 بردەوە.

ماكنزی شێعرێکی بە ناونیشانی “Dear ChatGPT” پێشکەش کرد، تێیدا رەخنەی لە پشتبەستنی منداڵان بە ژیریی دەستکرد گرت.

ماكنزی شێعرەکەی بەبێ یارمەتیی هیچ ئامرازێکی تەکنەلۆژی نووسی و لەسەر تەختەی شانۆی ئۆپرای سیدنی پێشکەشی کرد کە سەرنجی دادوەرانی راکێشا.

شێعرەکە باس لە کاریگەریی شاشەکان و کەمبوونەوەی سەرنج و هەستی تەنایی دەکات، هەروەها هەبوونی پەیوەندیی بەردەوام.

بليك ماكنزی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، شێعرەکەی لەڕێگەی چاودێریکردنی هاوڕێکانییەوە بووە کە بۆ ئەرکەکان و پوختکردنەوەی کتێبەکان پشت بەو تەکنەلۆژیایە دەبەستن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پەرەدەسێنێت و ئەگەری شەڕ هەیە

گوران

فیلمی “جیران” خەڵاتی شانازیی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بێرمینگهامی پێبەخشرا

ART

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوای هەولێر و دهۆک دەکات

یاسین