zagros news agency

کانیێ ویست ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

ڕاپەری ئەمریکی کانیێ وێست (یێ)، ژمارەیەکی پێوانەیی لە کۆنسێرتێکیدا لە شاری هیوستن تۆمار کرد.

 

کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵێکی موزیکیی مێژوویی لە شەوی هالۆوین لە گۆڕەپانی ریلیانت بەڕێوەچوو.

 

لە کۆنسێرتەکەدا 80 هەزار و 210 کەس ئامادە بوون، پێشتر ئەو ژمارە زۆرە لە هیچ کۆنسێرتێکی راپدا ئامادە نەبوون.

 

ئەمە گەورەترین ئامادەبوونە لە مێژووی کۆنسێرتەکانی ڕاپ لە یاریگا و گۆڕەپانەکانی ئەمریکادا، تێیدا وێست بۆ ماوەی سێ کاتژمێر راپی بە هاوکاریی کچەکەی نۆرس وێست و پڵەی بۆی کارتسی هاوڕێی پێشکەش کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “جیران” خەڵاتی شانازیی یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بێرمینگهامی پێبەخشرا

ART

دیدى لە ژووری تاکەکەسی زیندان دێتە دەرەوە

ART

سەلمە حایک لە فیلمێکی ئەنجێلینا جۆلی رۆڵ دەگێڕێت

ART