مەسرور بارزانی لە پەیامێکی دا دەلێت :خۆشحاڵ بووم دوای سەردانەکەم بۆ بەغدا، لەگەڵ بەڕێز باڵیۆز تۆم بەڕاک لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە قسەمان کرد.
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی بەهێزی و یەکگرتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.
لەم بارەیەوە، هەردوولا پێشوازیمان لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز عەلی ئەلزەیدی و حکومەتەکەی لە بابەتی یاسای بودجەی فیدراڵی کرد و بەهیواین لە زووترین کاتدا، ڕێککەوتنی نەوت و غاز بگاتە ئەنجام.
لە پەیوەندییەکەدا، جەختمان لە هاوبەشیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.

