zagros news agency

تایلۆر سویفت دوای 13 ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە سەر شانۆی خەڵاتەکانی موزیکی کانتری

ئەستێرەی ئەمریکی تایلۆر سویفت ئامادەکاری دەکات بۆ دەرکەوتنەوە لەسەر شانۆی خەڵاتەکانی کۆمەڵەی موزیکی کانتریی ئەمریکی، ئەمەش وەک گەڕانەوەیەکی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو بۆنەیەی پەیوەست بووە بە سەرەتاکانی ژیانی هونەرییەوە، دوای ئەوەی ماوەی 13 ساڵ بوو لە پێشکەشکردنی نمایشی گۆرانی لە رێوڕەسمەکەدا دوورکەوتبووەوە.

کۆمەڵەی موزیکی کانتری و تۆڕی ئەی بی سی بەشداریی تایلۆر سویفتیان لە خولی شەستەمی رێوڕەسمەکەدا راگەیاند.

بڕیارە رێوڕەسمەکە رۆژی چوارشەممە 18ـی تشرینی دووەم لە شاری ناشڤیڵی ویلایەتی تێنێسی بەڕێوەبچێت.

دوایین بەشداریی گۆرانیگوتنی سویفت لەم رێوڕەسمەدا دەگەڕێتەوە بۆ 2013، کاتێک گۆرانیی “Red”ـی بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندان ڤینس گیل و ئەلیسۆن کراوس پێشکەش کرد.

گەڕانەوەی تایلۆر سویفت لەم ساڵدا بایەخێکی زیاتری هەیە، چونکە هاوکاتە لەگەڵ بەربژێربوونی بۆ خەڵاتی باشترین گۆرانیی تاکی ساڵ بۆ گۆرانیی “I Knew It, I Knew You”، ئەو گۆرانییەی لە چوارچێوەی موزیکی فیلمی “Toy Story 5” بەشداریی پێکردبوو، بەمەش کۆی بەربژێربوونەکانی لەم خەڵاتانەدا گەیشتە 26 جار.

پەیوەندیی ئەم هونەرمەندە بەم خەڵاتانەوە بۆ 2006 دەگەڕێتەوە و لە 2009 بووە بچووکترین هونەرمەند خەڵاتی هونەرمەندی ساڵ بباتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق ستراتیژێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت پەسەند دەکات

یاسین

سەرۆکی یانەی هەولێر و وەفدێکی پەرلەمان سەردانی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق دەکەن

یاسین

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ چین و توێژه‌كانی نه‌ینه‌وا و شنگال كۆبووه‌وه‌

یاسین