zagros news agency

لە هەولێر ڕێوڕەسمی “یاد و وەفا” بۆ شەماڵ عومەر سازکرا

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، لە شاری هەولێر بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی یادی هونەرمەندی کۆچکردوو شەماڵ عومەر بە ناونیشانی “یاد و وەفا”.

یادەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی موزیک و کەلەپووری هەولێرەوە ڕێک خرابوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، شانۆکاران و ڕووناکبیران بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و پێگەی دیاری خوالێخۆشبوو شەماڵ عومەر، کە وەک دامەزرێنەری شانۆی ئەزموونگەری لە کوردستان دەناسرێت.

شەماڵ عومەر خزمەتی مەزن دیاری لە کایەی هونەر و بونیادنانی شانۆی کوردیدا کردووە و لە ١٩٦٤ لەدایکبووە و ساڵی ٢٠٢٦ کۆچی دوایکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هێرشەکانەوە چەند شوێنەوارێکی مێژوویی لە ئێسفەهان زیانیان بەرکەوت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئامادەکارییەکان بۆ فیلمی پێنجەمی “The Matrix” دەستیپێکرد

ART