zagros news agency

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

فیلمی “The Flash” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 271 ملیۆن و 333 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 108 ملیۆن و 133 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 163 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئاندی موسچیتی و هەریەک لە ساشا کالە، ئەزرا میلەر و بێن ئافلێک رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Beetlejuice ” فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە

ART

جەیمس کامیرۆن و بێڵی ئایڵیش جیهانی موزیک بە سێ رەهەندی پێشکەش دەکەن

ART

ئیسپانیا “La Bola Negra” بۆ کێبڕکێی ئۆسکار هەڵدەبژێرێت

ART