zagros news agency

تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی بە کۆمەڵ ئاڕاستەی ئەکتەرێکی ناسراو دەکرێت

ئەکتەرێکی فەرەنسی تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی بەکۆمەڵی ئاراستەی ئەکتەری ناسراو جیرارد دیپاردیۆ و نووسەر میشێل وێلبێک کرد، کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Thalasso” لە ساڵی 2018دا روویداوە.

ناوە دیارەکانی سینەما و ئەدەبی فەرەنسا رووبەڕووی تۆمەتی مەترسیدار بوونەتەوە، دوای ئەوەی ئەکتەرێکی بە رەچەڵەک سلاڤی سکاڵایەکی یاسایی تۆمار کرد و تێیدا هەردوو ناوبراوی بە دەستدرێژیکردنە سەری تۆمەتبار کرد، هاوکات ناوی دەرهێنەر گیۆم نیکلۆش لە دۆسییەکەدا هاتووە بە گومانی هاوکاریکردن لەو تاوانەدا.

ماڵپەڕی میدیاپارتی فەرەنسی وردەکاریی رووداوەکەی ئاشکرا کرد و روونیکردەوە، سکاڵاکە لە مانگی ئایاری 2025 تۆمار کراوە و پەیوەستە بە رووداوێکەوە، کە گوایە لە 11ی کانوونی یەکەمی 2018 لە هۆتێلێکی شاری کابۆرگ لە ناوچەی نۆرماندی روویداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو سکاڵاکە، دیپاردیۆ بە زۆر دەستدرێژیی کردووەتە سەر ئەکتەرەکە و وێلبێکیش جەستەی گرتووە و ناچاری کردووە بە ئەنجامدانی کاری نەشیاو، لە کاتێکدا هەردووکیان لە دۆخێکی سەرخۆشیی زۆردا بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەکتەرەکە داوای لەناوبردنی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی ئەو شەوەی کردووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ تەواوکردنی وێنەگرتنی فیلمەکە.

پارێزەرانی دیپاردیۆ رایانگەیاند، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی یاساییان پێنەگەیشتووە و دەرهێنەر نیکلۆش گوتی، هەستی بە هیچ زۆرلێکردنێک نەکردووە، بەڵام دواتر داوای لێبووردنی لێکردووە و ئێستا دۆسییەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی دادگادایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکتەرانی “Now You See Me 3” بۆ فیلمەکە فێری جادوو بووین

ART

نوعمان: پلانێک بۆ فراوانکردنی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی لە جورف ئه‌لسه‌خر، بۆ ئەوەی شارەکە و دەوروبەری و ناوچە بیابانییەکان بگرێتەوە

سەڵاح

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح