zagros news agency

ئەلبوومە نوێیەکەی ئۆلیڤیا رۆدریگۆ پێنج هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمدایە

ئۆلیڤیا رۆدریگۆ بۆ پێنجەمین هەفتەی یەک لە دوای یەک ریزبەندی یەکەمی خشتەی “Billboard 200“ـی بە ئەلبوومی “you seem pretty sad for a girl so in love” پاراست، ئەمەش درێژترین ماوەی مانەوەیە لە لووتکەدا بۆ ئەلبوومێک کە لە 2026دا بڵاو بووبێتەوە.

 

بەپێی راپۆرتی “Ratings Game Music“، فرۆشی ئەلبوومەکە لە ئەمریکا گەیشتووەتە 2140000 یەکەی هاوتای ئەلبووم و تەنیا لە هەفتەی پێنجەمدا نزیکەی 152000 یەکەی تۆمار کردووە بەهۆی پێشوازی لە پلاتفۆرمەکانی پەخش و فرۆشتنی کۆپییە فیزیکییەکان.

 

بەم ئەنجامە، رۆدریگۆ ژمارەی پێوانەیی ئەلبوومی یەکەمی “SOUR” لە 2021ی یەکسان کردەوە کە پێنج هەفتەی ناوبەناو لە پلەی یەکەمدا بوو و لە ئەلبوومی دووەمی “GUTS” لە 2023ی تێپەڕاند کە تەنیا یەک هەفتە لە لوتکەدا بوو.

 

ئەلبوومە نوێیەکە 12 تراکی موزیک لەخۆ دەگرێت و تێکەڵەیەکە لە پۆپ رۆک و گۆرانی هەستبزوێن لەبارەی ئەزموونی گەنجان و پەیوەندییە سۆزدارییە ئاڵۆزەکان، هاوکات گۆرانیی “Stupid Song” گەڕاوەتەوە ناو 10 گۆرانی یەکەمی “Billboard Hot 100” و هەژموونی رۆدریگۆی لە هەردوو لیستەکەدا بەردەوام کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت لەماوەی جەژنی قورباندا ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان

یاسین

بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ،  کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوە چوو

سەڵاح

باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە کۆماری عێراق: وەڵامێک بۆ پرسیاری دەزگاکانی ڕاگەیاندن

سەڵاح