zagros news agency

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ئاداری 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی گەیشتووەتە 711 ملیۆن و944 هەزار دۆلار.

لەو داهاتە 282 ملیۆن و 154 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 429 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا، 31 ملیۆن و 523 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

ئەم بەرهەمە سینەماییە تاوەکو ئێستا لە سینەماکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە نمایش نەکراوە.

لە فیلمەکەدا تیمۆتی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی، زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەیەکی هونەری بۆ قوتابییە بەهرەمەندەكان کرایەوە

ART

ئەستێرەیەکی (Emily in Paris) دیاریی دەستکرد بۆ هاوکارانی ئامادە دەکات

ART

لە هەولێر پێشانگەیەکى شێوەکارى کرایەوە

ART