zagros news agency

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 7ـی حوزەیرانی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 403 ملیۆن و 775 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە 193 ملیۆن و 773 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 209 ملیۆن و 796 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا ویڵ سمیس و مارتن لۆرەنس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Avatar: Fire and Ash” یەک ملیار و 241 ملیۆن دۆلارە

ART

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەشداریی لە فێستیڤاڵی ڤیستۆلا لە پۆڵەندا دەکات

ART

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART