zagros news agency

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی بایۆگرافی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا 180ملیۆن و 828 هەزار دۆلارە و لە دەرهێنانی رینالدۆ مارکۆس گرینە و هەریەک لە کینجسلی بێن ئادیر و لاشانا لینش رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لەبارەی بۆب مارلییە و بە یەکێک دیارترین گۆرانیبێژان لە جیهاندا دەناسرێت و بە ملیۆنان هەواداری هەبوو.

ئەو هونەرمەندە هەرچەند لە تەمەنی 36 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، بەڵام گۆرانییەکانیبەردەوام پەیامی لەبارەی ئازادی، خۆشەویستی و ئاشتیی تێدا بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریکاری وەزارەت پیرۆزبایی ئاڕاستەی بنکەی رۆشنبیری لالش دەکات

ART

لە رێوڕەسمێکدا رێز لە ئەحمەد تاقانە گیرا

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART