ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە سینەماکاندا

ئەنیمەیشنی  “Inside Out 2” لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە لە 14 حوزەیرانەوە لە سینەماکاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیار 693 ملیۆن و 2016 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو داهاتە 652 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و یەک ملیار و 40 ملیۆن و 236 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی یەکەمی دێت. بەشی یەکەمی باس لەوە دەکات کە چۆن کچێک رووبەڕووی کێشەکان دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Beetlejuice” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا

ART